速報APP / 圖書與參考資源 / ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎

價格:免費

更新日期:2019-02-05

檔案大小:7.8M

目前版本:1.0.1

版本需求:Android 4.4 以上版本

官方網站:http://kurdapp.net

Email:kurdapp.net@gmail.com

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎(圖1)-速報App

لە تایبەتمەندییەكانی ئەم تەفسیرە

1- هەموو ئایەتەكان تەفسیر كراوە.

2- ژمارەی ئایەتەكان لە كۆتایی ئایەتەكان نوسراوە.

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎(圖2)-速報App

3- مانای ناوی سوورەتەكانم بە كوردی نوسیوە، وەكو: (الحدید، واتە: ئاسن).

4- ناونیشانم بۆ ئایەتەكان داناوە.

5- سوورەتە مەككی‌و مەدەنی یەكانم دیاری كردووە.

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎(圖3)-速報App

6- هۆی هاتنە خوارەوەی ئایەتەكان باسكراوە.

7- ئەگەر هۆی هاتنە خوارەوەكە درێژ بێت ئەوا كورتم كردۆتەوە، وەكو بوهتان كردن بۆ عائیشەی دایكی باوەڕداران لە سوورەتی (نور: 11-22) كە هۆی هاتنە خوارەوەی پێنج لاپەڕەیە، وە ئەو سێ‌ هاوەڵەی كە لە غەزای تەبوك دواكەوتن لە سوورەتی (تەوبە: 118).

8- ئایەت هەیە دوو هۆكاری هاتنە خوارەوەی هەیە هەردووكیم باس كردووە وەكو سوورەتی (نور: 61).

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎(圖4)-速報App

9- ئایەت هەیە دووجار دابەزیووە ئاماژەم پێ‌كردووە وەكو سوورەتی (ئیسرا: 85) لەسەر روح لە مەككەو مەدینەیش دابەزیووە.

10- ئایەت هەیە زیاتر لە تەفسیرێكی هەیە بە كورتی نوسیوومە بۆ نمونە وەكو لە سوورەتی (غافر: 32) وە (سەجدە: 16) وە (فەجر: 3) وە (موددەثیر: 4) وە چەندەها ئایەتی تر.

11- زۆربەی ئایەتەكان تەفسیری گەورە زانایانی پێشینە چاكەكانی ئەم ئوممەتەیە

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎(圖5)-速報App

12- باس نەكردنی ئیسرائیلیات بەڵام ئاماژەم پێ كردووە بۆ ئاگادار بوون و وریا كردنەوە

13- خۆبەدور گرتن لە خورافات‌و رووداوی ناراست‌و فەرموودەی لاوازو هەڵبەستراو كە لە زۆرێك لە تەفسیرەكاندا دەبینرێت تەنانەت لە تەفسیرە عەرەبییەكانیشدا، بەڵكو هەندێك جار پێت سەیرە كە لە تەفسیرە باشەکانیش باس کراوە بە بێ قسە کردن لەسەرى.

ته‌فسیری ڕێبه‌ر ‎(圖6)-速報App